پۆڵەتیک پرێس
سەوزەواتەکان بەشێکی سەرەکی و تەندروستی سیستمی خۆراکی ڕۆژانەن، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان وزەیەکەی زۆر بە جەستە دەبەخشن و لە نەخۆشییەکان دەیپارێزن.
بەپێی ماڵپەڕی webmed، سەوزەواتەکان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانیان تێدایە بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکەن و ڕێگری لە سەرمابوون و نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا دەکەن، بەردەوام خواردنی سەوزەواتەکان یارمەتی تەندروستی ماسولکەکان، ئێسک و جومگەکان دەدەن.
سوودێکی زۆریان بۆ خانمانی دووگیان هەیە، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانن بەتایبەتی کانزای کالیسیۆم، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و کەمخوێنی کەمدەکەنەوە، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە و پارێزگاری لە تەندروستیان دەکەن.