فیفا جامی جیهانی یانەكانی ڕەت نەكردۆتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا باس لەوە كرا كە جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكان بۆ ساڵی 2020 هەڵوەشاوەتەوە كە بڕیار بوو مانگی 12 ی داهاتوو لە دەوحە لە ئەماراتە یەكگرتووەكان بەڕێوە بچێت بەمەش هەوادارانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە هەموو جێگەیەكی دونیاوە بە نووسین و هاشتاك دژی ئەو قسانە وەستانەوە گوایە یانە باڤارییەكە بێ‌ بەش دەكرێت لە بردنەوەی 6 نازناو لە ساڵێكدا وەك ئەوەی كە لە ساڵی 2009 یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی ئەنجامی داو تا ئێستاش هیچ یانەیەكی ئەوروپا نەیتوانیوە دووبارەی بكاتەوە.

لیژنەی پێشبڕكێكان لە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو كۆبوونەوەی تایبەت بە پاڵەوانێتییەكانی ئەنجامدا تیایدا یانەكانی كیشوەرەكەیان ئاگادار كردەوە لەوەی كە جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكان هەڵوەشاوەتەوە كە بڕیار بوو لە دەوحە بەڕێوە بچێت هەروەك جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی 2021 ش بە هەمان شێوە هەڵوەشێندراوەتەوە كە بڕیار بوو لە وڵاتی چین بەڕێوە بچێت ئەمەش بە هۆی ئەوەی كە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ و كۆپا ئەمریكا خراونەتە ساڵی 2021 وە.

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاڵەوانی ئەوروپا

ئەگەر چی هەواڵەكە لە یەكێتی تۆپی پێی كیشوەری ئاسیاوە بڵاو كرایەوە، بەڵام FIFA واتا فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە هیچ جۆرێك هەواڵەكەی پشت ڕاست نەكردۆتەوە و ئاماژەی نەكردووە بەوەی كە جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكان بۆ ئەمساڵ هەڵپەسێردرا بێت و هیچ جۆرە بەیاننامەیەكی لەو بارەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە بەمەش تا ئێستا یانەی بایرن میونخ بێ‌ هیوا نەبووە لەوەی كە پاڵەوانێتییەكە بە ئەنجام بدرێت تا فیفا بەیاننامەیەكی ڕەسمی بڵاو دەكاتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا