دوای پێنج ساڵ پیاوێک بەخت یاوەی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

ئیهاب ئەبو سەقافە پیاوێکی ئوردنی تەمەن 52 ساڵە لە پێشبڕکێی “ملینیۆم ملیۆنێر” لە بازاڕی دوبەی ئازاد لە فڕۆکەخانەی دوبەی نێودەوڵەتی براوەبوو.

ئەبو سەقافە لە عەممان دەژی و وەک بەڕێوەبەری بانک کاردەکات، لە 24ی شوبات لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بلیتی ژمارە 3032ی کڕیبوو، هەروەها یەکێکە لە بەشداربووە بەردەوامەکانی پێشانگای بازاڕی دوبەی ئازاد کە بۆماوەی پێنج ساڵە بەشداری تێدادەکات.

ڕاکێشانی بلیتەکە و دەستنیشانکردنی براوەکە لەلایەن کۆلی ماکلۆگلین، جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڕێوەبەری دەستەی کارگێڕی دوبەی سەلاح تۆلهام، سینید ئەل سیبای جێگری سەرۆکی باڵای بازاڕکردن بەڕێوەچوو، ئیهاب دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند و سوپاسی بازاڕی ئازادی دوبەی بۆ خەڵاتەکە کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا