بەڤیدیۆ.. ڕاوچیییەک خۆی بووە نێچیر

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردەوە گەشتی راوچییەک گۆڕا بۆ تراژیدیا دوای ئەوەی ئاسکێک پەلاماری ڕاوچیە پۆڵندیەکەی داو و چاوی بریندارکرد.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کاتێک ڕاوچییەکە هەوڵی ڕاوکردن دەدات ئاسکێک پەلاماری دەدات و چاوی بریندار دەکات، ڕاوچی لێسزیک کامینسکی لە دارستانەکانی نزیک چێلمی باشووری ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا لە گەشتێکی ڕاوکردنی بە کۆمەڵدابوو، کاتێک ڕوبەڕووی ئەو ئاژەڵە شاراوە ترسناکە بوەوە.

ڤیدیۆکە ئەو ساتە نیشان دەدات کە ڕاوچییەکە بە دەمانچەیەکەوە بەرەو ئاسکەکە دەڕوات، لەو شوێنەی ئاژەڵە کێویەکە لەناو گیاکەدا خۆی شاردۆتەوە و ڕاستەوخۆ لێی دەدات و بەر زەوی دەکەوێت، دواتر ڕاوچییەکە وێنەی خۆی لە تۆڕۆکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە کە چاوی خوێنی لێدەهات و دەمانچەکەشی لەسەر زەوی کەوتبوو خوێنی پێوەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا