پۆڵەتیک پرێس
فاسۆلیا یەکێکە لەو جۆرانەی پاقلەمەنی کە بەردەوام بەچەندین شێوازی جیاواز ئامادەدەکرێت، خواستێکی زۆری لەلایەن گەورە و بچووکەوە لەسەرە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
بەشێکی زۆری پاقلەمەنیەکان دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم، بەتایبەتی فاسۆلیا ڕێژەکەی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە بەشێوەیەک 100 گرام فاسۆلیا 1540 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، هەروەها سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە ڕووەکیەکان، ڤیتامین بی و کانزای ئاسنە.
فاسۆلیا بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەیەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەخوێنەکان هەیە، کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات کە هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، بۆیە پێویستە فاسۆلیا بەڕێژەیەکی گونجاو بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێت.