خواردنی شیرینی ڕۆژانە زیانی مەترسیداری هەیە

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک لە هەمووو جیهاندا ئالودەی شیرینیەکان دەبن و ڕۆژانە جۆرە جیاوازەکان دەخۆن کە زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، ڕاستە جەستە پێویستی بە شیرینی هەیە بەڵام پێویستە پارچەیەکی بچووکی لێبخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکرێت.

خواردنی شیرینی ڕۆژانە زیانی مەترسیداری هەیە:

-هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی کێشە، کە بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، بۆیە پێویستە ڕێژەیەکی زۆر کەمی لێبخورێت و بە بەردەوامیش نەخورێت.

-مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیادەدەکات کە هۆکارێکی سەرەکی مردنە لەجیهاندا، هەروەها هەوکردنەکانی جەستەش زیاددەکات.

مخاطر تناول الحلويات يومياً

-خورادن و خواردنەوە شیرینەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر دروستبوونی زیپکە هەیە.

-خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە شیرینی مەترسی توشبوون بە شەکرە لەجۆری2 زیاددەکات.

-سیستمی زۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، خواردنە چەور و شیرینیەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا