سوودە تەندروستیەکانی توور بۆ پێست

پۆڵەتیک پرێس

توور یەکێکە لە سەوزەواتە بەناوبانگەکان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، دەوڵەمەندە بە ماددە سوودبەخشەکان ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.

توور جگە لەوەی وەک سەوزەیەک دەخورێت، لە دروستکردنی بەشێک لە زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان، ڤیتامین سی و ریشاڵەکانی تێدایە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و شەکرە دەکات.

فوائد الفجل الأحمر للنساء خارقة... هل فكرت بها؟ | مجلة سيدتي

سوودە تەندروستیەکانی توور بۆ پێست:

-دژەئۆکسانەکانی ناوی پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و ڕێگری لە چرچولۆچی دەموچاو دەکات.
-چارەسەری زیپکە، شوێن زیپکە و پەڵە دەکات.
-یارمەتی ڕەونەقدارکردنی پێست دەدات.
-یارمەتی نەهێشتنی ئەو پەڵە تۆخانەی سەر پێست دەدات کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە دروستبوون.
-ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست و نەخۆشیەکانی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا