تەندروستیی جیهانی هۆشداری لەبارەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەگەر هەیە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ لە ئەوروپا شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێبکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەیڤد نابارۆ نێردەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی وڵاتانی ئەوروپا لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتوونەبن ئەوا سەرەتای ساڵی داهاتوو شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو حکومەتانە لەماوەی هاوینی رابردوو ژێرخانی ئابووری پێویستیان بنیادنەناوە کاتێک بەسەر شەپۆلی یەکەمدا زاڵ بوون.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا کە لە شەپۆلی دووەمی کۆرۆناداین ئەگەر کار لەسەر بنیادنانی ژێرخانی ئابوری پێویست نەکرێت ئەوا شەپۆلی سێیەم لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەسپێدەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەوروپا توانی بەسەر شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکەدا زاڵبێت و رێژەی توشبووان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد بەڵام دوای ماوەیەک دووبارە ژمارەکان روویان لە زیادبوون کرد بەجۆرێک، رۆژی شەممە ٢١ی ئەم مانگە بەتەنیا لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا ٣٣ هەزار توشبوو تۆمارکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا