پۆڵەتیک پرێس
لیژنەی فریاکەوتن لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژی پێنج شەممە لێکۆڵینەوە لە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، هەروەها لە ڕێگەی دووبارە داخستنی شوێنەکانەوە هەوڵی دژایەتیکردنی کۆرۆنای گۆڕاو دەدەن.
بەرپرسانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە، جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە وڵاتی بەریتانیاو ئەفریقای باشور بڵاو بۆوە، دواتر بە خێراییەکی چاوەڕوان نەکراو بەپێی وتەی ڕێکخراوە تەندروستیەکانی جیهان لە ڕێگەی بەریتانیاوە لە ٥٠ وڵاتیتردا بڵاو بۆوە لەڕێگەی ئەفریقای باشورەوە لە ٢٠ وڵاتی جیهاندا بڵاو بۆوە.
پێشبینی دەکرێت ئەمازۆن و بەرازیل بە پلەی سێیەم بێت لە ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، هەروەها ژاپۆن ڕایگەیاند باری نائاسایی دریژ دەکرێتەوە شوێنە گشتیەکان لە ئێواراندا دادەخرێن.
بەریتانیا ڕۆژی چوار شەممە هەزارو ٥٤٦ حاڵەتی مردنی تۆمارد کرد، بە هۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.