ڕێگاكانی دووركەوتنەوە لە خواردنی خێرا

پۆڵەتیك پرێس

خواردنە خێراكان بەشێوەیەكی بەرچاوو بەكاردەهێنرێت،بۆنە خۆش و تایبەتەكەی هۆكارێكە بۆ كردنەوەی ئارەزوی خواردن، ئەو ڕەنگانەی لەڕوكەشی دەرەوەی شوێنەكە بەكاردەهێنرێت كاریگەری دەبێت،زۆربەی شوێنەكان ڕەنگی سور و زەرد بەكاردەهێنن چونكە سەرنجڕاكێشە و ئارەزوی خواردن زیاد دەكات.


خواردنە خێراكان ڕێژەیەكی زۆر شەكر و خوێی و چەوری لەخۆدەگرێت،بەردەوام بەكارهێنانی كاریگەری خراپی بۆ تەندروستی كەسەكان دەبێت و ڕەنگە ببێتە هۆی ئالودەبوون،لەبەر ئەم هۆكارانە چەند ڕێگایەك دەخەینەڕو بۆ دووركەوتنەوە لە خواردنی خێرا:

بەكارهێنانی ئاو یان قاوەی تاڵ لەجیاتی خواردنەوە گازیەكان، خواردنی لەفەی مریشكی برژاو لەجێی بەرگری گۆشت، خواردنی جۆرەكانی زەڵاتە لەبری پەتاتە، بیركردنەوە بۆ هەڵبژاردنی خواردنێكی خۆش و تەندروست، كەمكردنەوەی خواردنی گەرم،هەروەها كەمكردنەوەی پەنیر لە خواردنەكاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا