پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕان پێنج خواردنیان خستۆتەڕوو کە چارەسەری هەوکردنەکانی جەستە دەکەن و لەهەمان کاتدا سوودێکی زۆریش بە تەندروستی دەگەیەنن.
بەپێی ماڵپەڕی”only my health”، ئەم خواردنانە چارەسەری هەوکردنەکانی جەستە دەکەن:
-ئاڤۆکادۆ
ڕێژەیەکی زۆر چەورییە تەندروستەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک، پۆتاسیۆم و ڤیتامین ئی تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.
-گوێز
ترشەکانی ئەلفا لینۆلینیک و لینۆلیکی تێدایە، کاریگەری لەسەر دژەهەوکردنەکانی جەستە هەیە و پارێزگاری لە تەندروستی خوێنبەرەکان دەکات.
-زەیتی زەیتون
ئەو ماددانەی تێدایە کە چارەسەری هەوکردنەکانی جەستە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و زیادبوونی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی باش دەدات.
-تۆوی کەتان
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڕیشاڵ، چەوری سوودبەخش، فۆسفۆڕ، ڤیتامین بی، ئاسن و ترشی فۆلیک.
-شوکولاتەی ڕەش
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن.