هۆکارە سەرەکیەکانی ئاوسانی سک

پۆڵەتیک پرێس

کرداری هەرس لەکاتی هەرس کردنی خواردندا بەشێوەیەکی سروشتی غازات و ئاوسانی سک دروست دەکات، لە حاڵەتی ئاسایدا لەش نزیکەی 20 جار لەرۆژێکدا غازاتەکان دەردەکات، بەڵام ئەم غازات و ئاوسانەی سک لای هەندێک کەس ئازار دروست دەکات و بێزاریان دەکات.

هۆکارە سەرەکیەکانی ئاوسانی سک:

-ئاساییە لەکاتی خواردنی ئاو یان نان خواردندا هەندێک هەوا قووت بدرێت، بەڵام نابێت بەشێوەیەکی بەردەوام و زۆر بێت، چونکە ئاوسانێکی زۆر لە سکدا دروست دەکات.

-هەندێک لە خواردنەکان غازاتێکی زیاتر دروست دەکەن، چونکە ئەو ڕیشاڵانەیان تێدایە گەدە و ڕیخۆڵەکان ناتوانن بەشێوەیەکی تەواو هەرسی بکەن بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێن، ئەو خواردنانەش وەک پاقلەمەنیەکانی فاسۆلیا و نیسک، سەوزەواتەکانی کەلەرم، قەرنابیت و کەلەرم، خواردنەوە گازیەکانی وەک سۆدە.

-گەشەکردنی بەکتریا زیاد لە رێژەی خۆی لە ڕیخۆڵەدا، لەو کاتەدا بەکتریاکان ڕێژەیەکەی زۆر غازات دروست دەکەن و هەندێک جار دەبنە هۆی سکچوون و لەدەستدانی کێش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا