ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم تاوتوێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە تاوتوێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بکات سەبارەت بە دۆسیەی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە پوختەى سەردانى شاندى حکومەت بۆ قەتەڕ و کۆنگرەى ئاسایشى میونشن، دەخرێتەڕوو.

هاوکات بڕیارە لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دوایین بریارى دادگاى فیدڕاڵى سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غازى هەرێمى کوردستان، تاوتوێ بکرێت کە ئەم بابەتەیان لەلایەن لیژنەیەکى راسپێردراوەوە دەخرێتەڕوو.

لە کۆتا بڕگەی کۆبونەوەکەشدا رەشنوسى رۆژژمێرى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان – عێراق، کە لەلایەن لیژنەی پێکهاتوو بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و سەرپەرشتى وەزیرى کشتوکاڵ ئامادەکراوە، دەخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا