تۆمەتبارێکی تیرۆر لە سلێمانی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش بەهاوکاری ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێکی تیرۆریان  لە سلێمانی دەستگیر کردووە.

بەڕێوبارەیەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ بەدواداچوونی داواکراوەکان و هەڵاتووەکان، تۆمەتبارێکی تیرۆیان لە سلێمانی دەستگیر کردووە کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریەوە داوا کراوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، تۆمەتبارەکە لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکراوە، لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوە حلە داواکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا