نۆکیا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلی نۆکیا جی23 بەتایبەتمەندی زۆر دروست دەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لەباشترین مۆبایلەکان.

مۆبایلی نۆکیا جی23 کێشەکەی 188.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 480 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 دایمێنسیتی700 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی لەبەشی پشتەوە بەدیقەی(13+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا