مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لاڤا بلەیز پڕۆ یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکە پێشکەتووەکان کە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز دەخرێتە بازاڕەوە.

لاڤا بلەیز پڕۆ شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.52 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی 6765ڤی و چارەسەرکەری پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک