ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەڵ می خۆی ئامادەدەکات مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو ڕابگەیەنێت.

مۆبایلی ڕیەڵ می ناین پڕۆ لە پلاستیک و شوشەی بەهێز دروستکراوە بەرگەری ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 399 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6375 سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا