پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای لینۆڤۆ ئامێرێكی تابلێت بە ناوی Lenovo Tab P11, بە سیستمی ئەندرۆید دروست دەكات.
تایبەتمەندیە نوێیەكانی تابلێتی لینۆڤۆ.
-شاشەی تابلێتەكە لە جۆری LCD IPSبە لەمس كار دەكات،پێوانەكەی ١١ ئینجە بە دیقەی 1200×2000یان 2kپێكسڵ كاردەكات.
-شاشەكەی بە تەكنیكی Eye Care Mode دروست كراوە بۆ پاراستنی چاو ،یارمەتی كەمكردنەوەی تیشكی شینی زیان بەخش ئەدات بۆ چاو.
-تابلێتە نوێیەكە چارەسەری سناپ دراگۆنی ٦٦٢ ی بۆ دابین كراوە.
-بە شێوەیەكی گشتی رامی تابلێتەكە لە ٦/٤ پێكدێت ،هەروەها میمۆریەكەی ٦٤/١٢٨ گێگابایتە.لەگەڵ دانانی micro SDبۆ ئاسانكاری لە save كردن.
-توانای باتیریەكەی ٧٥٠٠ یەكەیەو، ماوەی ١٥ كاتژمێر بەرگەدەگرێت.
-تایبەت مەندییەكی نوێی زیاد كردووە بە ناوە kids spaceكە لە ڕێگەی گۆگڵەوە منداڵان،دەتوانن سەیری بەرنامەو ڤیدیۆی منداڵێنەی پێ بكەن.
-كامێرای ڕووی دەرەوەی بریتیە لە ١٣ مێگا پێكسڵ،كامێرای ڕووی ناوەوە بریتیە لە ٨ مێگاپێكسڵ.
-تایبەمەندییەكی زیرەكی هەیە كە لە ڕووی دەرەوە كار دەكات لەگەڵ dolby Atmos.
– نرخی ئەم تابلێتە لە ٢٣٠ دۆلاری ئەمریكیەوە،دەست پێدەكات.