چین..یەکەم کەشتی زیرەک لە جیهاندا دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی زانیاری پەیامنێری ڕۆژنامەیەکی چینی لە تاقیگەی کوانگدۆنگ بۆ زانستی ئەندازیاری دەریای باشوری لە چوهای، کەشتی زیرەک چووە قۆناغی بەرهەم هێنانەوە لە شاری کوانگچۆ لە باشوری چین.

پەشبینی دەکرێت کەشتی زیرەک ببێت بە یەکەم کەشتی لە جیهاندا، کە ئامێری کۆنترۆڵکردنی سەربەخۆیی هەیە لە ئاوی کراوەدا، بۆ بواری لێکۆڵینەوەی زانستی دەریای بەکاردەهێندرێت.

چین داکی کەسێکی ئەکادیمیە، بەڕێوبەری تاقیگەی زەریای باشورە، وتی کە کەشتیەکە شۆڕشی چاودێری کردنی زەریایی زیاد دەکات.

دیزاینی کەشتیەکە لەلایەن سەنتەری چین بۆ دیزاین کردنی کەشتی زانستیەوە کراوە، لەسەر بنەمای سێ چەمکی دیزاین کە برتین لە، داهاتوو، سیستمی دڵنیایی، زیرەکی سەوز، هەورەها چەندین سیستمی تایبەتیتری بۆ دانراوە.

بەپێی زانیارییەکان،دروست کردنی کەشتیەکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەواو دەبێت، کەشتیەکە درێژیەکەی ٨٨مەتر و نیوە، پانیەکەی ١٢ مەترە، قوڵیەکەی ٦مەترە، توانای هەڵگرتنی ٢٠٠٠تۆنی هەیە، خێراییەکی زۆری هەیە.

کەشتیەکە توانای کۆنترۆڵ کردنی کارەساتە دەریاییەکانی هەیە، ئامێری داینامیکی و سێ دووری هەیە بۆ چاودێریکردن دەتوانێت کۆنترۆڵی زۆربەی بارودۆخەکان بکات لە ناو ئاودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا