زێد تی ئی بیستۆکێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای زێد تی ئی ئاشکرای دەکات، بیستۆکی بێتەلی زێد تی ئی بادس، لیڤ بادس پرۆ بەرهەم دەهێنێت، لە ٢٧ی تەمموزی ئەمساڵدا دەیخاتە بازاڕەکانەوە.

هەر لە هەمان کاتی بەرهەم هێنانی بیستۆکەکەدا مۆبایلەک بە تایبەتمەندی بەهێز و کامێرایەکی تایبەت بەرهەم دەهێنێت بەناوی، ئاکسۆن ٣٠ ٥جی.

زێد تی ئی ڕوونی کردەوە، بیستۆکی لیڤ بادس پرۆ، ٦ مایکرۆفۆنی هەیە هەر ٣دانەو بەسەر یاکێکیان دابەش دەبێت، بە قەبارەیەکی بچوک دروست کراوەو، دەنگی دەرەوە لەناو دەبات.

یەکێکیتر لە تایبەتمەندیە باشەکانی بیستۆکەکە، باتریەکەیەتی کە تەمەنێکی درێژی هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر کار دەکات، هەروەها بە ڕەنگی سپی دروست کراوە.

ڕووپۆشەکەی لە سلیکۆن دروست کراوە، بە ڕووناکی لید پارێزگاری لە بارگاوی کردنەکەی دەکرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا