پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پارتی بە فەرمی ڕێبەر ئەحمەد خالد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دیاریكرد.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی رایگەیاند: دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.
ئەمەش دوای ئەوە هات، دوێنێ یەكشەممە13_2_2022 دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا كاندیدبوونی هۆشیار زێباری رەتبكاتەوە، بەهۆی شیاو نەبوونی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق و هەبوونی دۆسیەی گەندەڵی لەسەری.