پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەكەكە داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی سێ گەریلای لە پارتی دەكات، كە ماوەی چەند رۆژێكە سۆراخیان نەماوە و پەیوەندییان لەگەڵ سەركردایەتی ئەو پارتەدا پچڕاوە.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، پەیوەندییان بە گەریلاكانیان لە ناوچەی خەلیفان كە لە ژێر فەرماندەیی سەروەر سەرحەددا بوون، پچڕاوە و لەسەر ئەو رووداوەش چاوەڕێی ڕاگەیەندراوی فەرمی پارتی دەكەین.
هەپەگە ڕایگەیاندووە كە پێشتر بۆ ڕای گشتی و گەلەكەمان ڕامانگەیاندبوو كە لە ڕۆژی 26ی تەمموزەوە پەیوەندیمان لەگەڵ پۆلێك لە هەڤاڵانمان لە گوندی بێخمەی سەر بە دەڤەری خەلیفان لە باشووری كوردستان پچڕاوە، بەو بۆنەشەوە چاوەڕوانی ڕاگەیەندراوی پارتی دەكەین لەوبارەیەوە.
هەپەگە ئاشكرای كردووە كە ئەو پۆلە گەریلایە لە سێ گەریلا بە ناوەكانی فەرماندە سەروەر سەرحەد، فەرماندەی ئەیالەتی خواكورك ، وەرگەش چراڤ و دژوار بەرخۆدان پێكدەهاتن كە فەرماندە سەروەر یەك لە فەرماندە بە ئەزموونەكان بووە لە بەرخۆدانییەكانی باكووری كوردستاندا و بڕیار بوو بۆ بەجێهێنانی ئەركێك لە خەلیفانەوە بڕۆنە هەرێمی بادینان كە لە ئەنجامی هێرشێكدا لە گوندی بێخمەی خەلیفان لە لایەن هێزەكانی پارتییەوە پەیوەندیمان بەو سێ هەڤاڵەمانەوە نەماوە.
لەبارەی چارەنووسی ئەو سێ گەریلایەوە پەكەكە چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی پارتی دەكات.
پێشتر هەپەگە رایگەیاندبوو ، دوای ئەوەی گروپێك گەریلای هەپەگە بە گوندی كنەك_ ی خەلیفاندا تێپەڕیون، لەلایەن لیوای تایبەتی یەكی هێزەكانی پارتییەوە بە چەكی قورس كراونەتە ئامانج، لە ئەنجامدا سێ گەریلا كوژراون و تەرمەكانیان لەلایەن هێزەكانی پارتییەوە ڕفێندراون.