بەرپرسێكی كۆمسیۆن بە تۆمەتی هاوكاریكردنی پارتی لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی گشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەرپرسی لقی هەولێری كۆمسیۆن لەكارەكەی دوردەخاتەوە، ئەوەش بە تۆمەتی هاوكاریكردنی پارتی.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەی لەسەر ئاشكرا بوە كە چەند جارێك ئامێری دروستكردنی كارتی دەنگدانی بردوەتە لقی پارتی.

حەیدەر محەمەد، بەڕێوەبەری نوێی لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەبارەت بەو ئاڵوگۆڕەی لەلقی هەولێری كۆمسیۆن ڕویداوە ڕاگەیاندووە: من كەسێكی سەربەخۆم، كۆمیسیۆن لە عێراق سەربەخۆیە، بۆیە وەك سەربەخۆ ئەم پۆستەم وەرگرتووە، نەك نوێنەری لایەنێكی سیاسی.

حەیدەر محەمەد، كوردێكی خانەقینیە، پێشتر بەرێوبەری ئامارو داتای كۆمیسیۆن بوو لە لقی هەولێر لەشوێنی ئیسماعیل مشیر گۆران كراوەتە، بەرێوبەری گشتی كۆمیسیۆن لە هەولێر.

بەپێی زانیارییەكان ، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق لەبەر چەند هۆكارێك ئیسماعیل مشیر، بەرێوەبەری پێشوی لقی هەولێری كۆمسیۆنی لەكارەكەی دوورخستەوە، كەسەرەكیترین هۆكار ناردنی ئامێری دروستكردنی كارتی دەنگدان بوە بۆ ناو بارەگای لقێكی پارتی بۆ دەرهێنانی كارتی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی ئەو حیزبە.

یەكێكی دیكە لەهۆكارەكانی دورخستنەوەی ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن بریتییە لەدەستكاریكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لەپارێزگای هەولێر.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن بەم شێوەیە دەستكاری بازنەكانی هەڵبژاردنی كردوە: بۆ نمونە بازنەی چواری هەولێر سەرەتا تا سنوری شەقامی 60 مەتر بوو، بەڵام ئێستا سنورە جوگرافییەكەی گۆراوە بۆ شەقامی سەدو بیست مەتری.

هەرەوەها شارەدێی بەستۆڕە لەڕووی جوگرافی و ئیدارییەوە سەربە ناحیەی پیرمامی قەزای شەقڵاوەیە، بەڵام لەشوێنی بازنەی یەك دەنگ بە بازنەی دووی هەولێر دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا