پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سێ كۆڵبەری كورد لە ناوچەی مەرگەوەری پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان پەڕیونەتەوە بۆ ناوچەی شەپەتای گەردی لە قەزای شەمزینانی پارێزگای جۆلەمێرگ و بەهۆی كڕیوەی بەفرەوە بێسەروشوێن بوون.
بەپێی زانیارییەكان، كۆڵبەرەكان بە ناوەكانی بارزان میهەندی، ئەسعەد سەیدانی فەرد و بەهلول سەیدانیفەرد لە دۆڵی بێنار ون بوون، بەهۆی تەم و بەفرەوە دانیشتوانی ناوچەكە ناتوانن بڕۆنە دۆڵی بێنار، لەگەڵ راوەستاندنی بەفر باریندا دیسانەوە كاری گەڕان بە دوای ئەو سێ كۆڵبەرەدا دەستپێدەكاتەوە.
ماوەی پێنج ڕۆژە هیچ زانیارییەك لەو سێ كۆڵبەرە كوردە نییە.