لە مانگی حوزەیراندا 17 كۆڵبەر بوونەتە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی مانگی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی 17 كۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون یان بریندار كراون.

بە گوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، تەنها لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، 17 كۆڵبەری كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان كەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزەكانی ئێران و بەوهۆیەوە حەوت كەسیان كوژراون و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

هاوكات هەر لەو ماوەیەدا دوو كۆڵبەریش بە هۆی رووداوی سروشتییەوە بریندار بوون.

ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی ئاماری هەمان رێكخراو لە مانگی ئایاری رابردوو بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران 16 كۆڵبەر كوژراون و 24 ی دیكەش برینداركراون.

خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵكی ئێران وایكردووە كە دانیشتووانی سەرسنوورەكان كاری قورسی كۆڵبەری ئەنجام بدەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەشەوە بەردەوام رووبەڕووی هێرش دەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا