پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، ئەو ژنانەی بە تەواوەتی پابەندی یاساكانی باڵاپۆشی و حیجاب نابن، نابێت بە بێدین و دژە شۆڕش تۆمەتبار بكرێن.
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كە نزیكەی چوار مانگە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و رەوشی وڵاتەكە دەستیپێكردووە، عەلی خامنەیی لە كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك ژنی لایەنگری حكومەت رایگەیاند: هەرچەندە حیجاب یەكێكە لە بنەما سەرەكییەكانی ئایینی ئیسلام و پێویستە جێبەجێ بكرێت.
وتیشی: بەڵام ئەو پێویستییە نابێت ببێتەهۆی ئەوەی كە ئەگەر كەسێك بەتەواوەتی رەچاوی نەكرد بە بێدین و دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تۆمەتبار بكرێت.