ئۆغلۆ: پەكەكە دەیەوێت هەولێر بگرێت

پۆڵەتیك پرێس:

وەزیری دەرەوەی توركیا، رایگەیاند، پەكەكە دەیەوێت هێرش بكاتە سەر هەولێر و دەستی بەسەردا بگرێت.

مەولود چاوشئۆغڵو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: پێیان سەیر نییە ئەگەر پەكەكە ئەوە بكات و ئەو بابەتەیان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی باس كردووە.

مەولود چاوشئۆغڵو وتیشی: هەموو جارێك دەڵێین كە سەیری پەكەكە دەكەین ئەو ستەمەی كە دەیكات زۆرتر لە برایانی كورد دەكات، پەكەكە زۆرترین زیانی گەیاندوورە بە برایانی كورد و ئەم بابەتە پارتی دیموكراتی كوردستان و مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بە واتایەكی دیكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە بە ئاشكرا باسیان كردووە، خۆی پەكەكە لە باكووری عێراق زۆرترین زیانی بە كورد گەیاندووە.

چاوشئۆغڵو لە بەشێكی دیكە قسەكانیدا باسی لە سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا كرد، وتی: وەك ئەوەی كە پارتی و بارزانی باسی لێوە دەكەن، پەكەكە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەكە جێبەجێ دەكات و بە زۆر دەیەوێت منداڵان ببات بۆ شاخ، منداڵانی كورد و منداڵانی ئێزدی و چەك دەدات بە دەستیان و چەكداریان دەكات.

وتیشی: حكوومەتی هەرێم زۆر جار تەئكیدی لەو بارودۆخە كردووەتەوە. لە سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیایش باسی ئەوەمان كرد.
هەینی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژێك دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا چووە توركیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیادا كۆبووەوە.

لەنێوخۆی هەرێمی كوردستاندا ئەو سەردانە كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و رەخنەی زۆری لێگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا