تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ ئەی11 ئێس دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ئۆپۆ ئەی11 ئێس کێشەکەی 186 گرامە، ئەستوریەکەی 8.4 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی720/1600 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 480 مۆمە.

Oppo A11s introduced with SD 460 and 5,000 mAh battery - GSMArena.com news

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن460 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(13+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید10 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە دوو ڕەنگی هەیە ئەوانیش خۆڵەمێشی و سپیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا