ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ وای77 بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.

ڤیڤۆ وای77 کێشەکەی 182 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8100 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی610 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە.

سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، دەرچەت بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4380 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا