سۆنی بازاڕی پلەی ستەیشن دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

دوای ١٥ ساڵ لە دەرچوونی کۆمپانیای سۆنی بازاڕی پلەی ستەیشنی تایبەت بە خۆی دادەخات.

نەوەی سێیەمی ئامێری پلەی ستەیشن ٣ و بی ئێس بی لە ٢ی مانگی تەموزدا دادەخرێت، هەروەها بازاڕی ئامێری ڤیتا لە ٢٧ی مانگی ئاب دادەخرێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کڕینی یارییەکان بەردەست نابێت.

دوای داخستنیشی بەکارهێنەران دەتوانن ئەو یارییانەی پێشتر کڕیویانە دایبەزێنن یان کاری پێبکەن، هەواڵی داخستنی بازاڕی یارییەکان هەفتەی پێشوو بڵاوبۆوە، ئەمەش ترسی لای بەکارهێنانی دروستکرد لەوەی نەتوانن کار بە یارییەکان بکەن لەسەر ئامێرەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا