سیستمی پاراستنی ئۆتۆمبێلی تێسلا لەماوەی چەند خولەکێکدا هاک دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

شارەزایانی بواری ئاسایشی ئەلکترۆنی جەختیان لەوە کردەوە، لەماوەی چەند خولەکێکدا دەتوانرێت سیستمی ئاسایشی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیای تێسلا هاک بکرێت.

بەپێی قسەی شارەزایانی بەلجیکا، سیستمی پاراستنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیای تێسلا لە جۆری “Tesla Model X” لاوازە و دەتوانرێت بە ئاسانی لەماوەی چەند خولەکێکدا هاک بکرێت.

ئەو شارەزایانە دەشڵێن: توانیویانە سیستمی ئۆتۆمبێلی Elon Muskی کارەبایی بەرامبەر بە ١٩٥ دۆلار بەرهەمبهێنن، بەجۆرێک دروستکردنەکەی تەنیا چەند خولەکێکی خایاندووە و بەهۆیەوە هاککەران توانییویانە دەرگای ئۆتۆمبێلەکە بکەنەوە و ئۆتۆمبێلەکە بخەنە کار.

پێشتریش شارەزایان هۆشداریان داوەتە کۆمپانیای تێسلا لەبارەی لاوازی سیستمی پاراستنی ئۆتۆمبێلەکە، چاوەڕی دەکرێت تێسلا بە رێگایەکی نوێ چارەسەر بۆ ئەم کێشەیە بدۆزێتەوە و بەرنامەی جێگیرتر بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانی دابنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا