بەوێنە.. کاپوچینۆی داپۆشراو بەزێڕ ببینە

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لە چالاکوانانی تۆڕۆکۆمەڵایەتیەکان ئەزموونی خۆیان لەسەر خواردنەوەی کاپوچینۆی داپۆشراو بەزێڕ دەردەبڕن، کە لە چێشتخانەیەکی لەندەن پێشکەش دەکرێت، کاپوچینۆکە سەرنجی هەندێک لەو کەسانەی ڕاکێشاوە و لەلایەن هەندێکیشەوە بە خواردنەوەیەکی زۆر گرانبەها دادەنرێت.

بـ50 جنيهًا إسترلينيًا.. الكابتشينو الذهبي في لندن- صور .. منوعات

پێشکەشکردنی ئەم خواردنەوەیە لە چێشتخانەیەکی لەندەن دوای ئەوە هات کاتێک شێفی بەناوبانگ لە ئینستاگرام سالت بەی لیستێک نوێی دانا بەناوی “لیستی زێڕین”، بیرۆکەی ئەو لیستە ئەوەیە هەر خواردن و خواردنەوەیەک پێشکەش بکەن چینێک زێڕی لەسەر بێت، لەڕاستیدا ئەو زێڕە هیچ تامێک نابەخشێت تەنها گرانبەهای ئەو کانزایە دەردەخات.

بـ50 جنيهًا إسترلينيًا.. الكابتشينو الذهبي في لندن| صور | بوابة أخبار اليوم الإلكترونية

بەڕێوەبەری چێشخانەکە دەڵێت: “ئەو چینە زێڕە تام و کوالیتی هیچکام لە قاپەکان باشتر ناکات، بەڵام ئەوەش مانای ئەوەنییە کە هەرزانن”.

بـ50 جنيهًا إسترلينيًا.. الكابتشينو الذهبي في لندن| صور ...

ماڵپەڕی مای لەندەن ڕایگەیاند، کوپێک کاپوچینۆی داپۆشراو بە زێڕ لە چێشتخانەی نایتسبریدگ نرخەکەی 50 جونیەی ئستەرلینە، هەروەها پارچەیەک گۆستی توماهۆکی داپۆشراو بە زێڕ نرخەکەی 850 جونیەی ئستەرلینیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا