پۆڵەتیک پرێس
پارچە بەردی سەهۆڵ و بەفری بەستراو لە تاڤگەی نیاگارا دەبینرێن دوای ئەوەی زریانێکی زستانەی گەورە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدای گرتۆتەوە، نزمبوونەوەی پلەی گەرما لەماوەی کریسمسدا بووە هۆی گۆڕینی ئاوی تاڤگەکان بۆ دیمەنیكی زستانەی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی بەفراوی.
ئەم زریانە بەفراویە بووە هۆی تێکشانی گەورە لە باکوری ئەمریکا، بەلایەنی کەمەوە 39 کەس لە ویلایەتی نیویۆرک مردوون و ژمارەیەکەی دیکەش لە شاری بۆفالۆ لە باشووری تاڤگەکان، زریانەکە زیاتر لە چوار پێ(1.2 مەتر) بەفری هێنایە ناو شارەکەوە و بووە هۆی دروستبوونی کێشەی هاتوچۆی گەورە و بڕانی کارەبای چەندین ماڵ.
ئێستا کەش و هەوا کەمێک گۆڕاوە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەتوانرێت دیمەنی جوان و سەرنجڕاکێشی تاڤگەکان ببینرێت کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئەمریکا و کەنەداوە.