واشنتۆن پۆست: سوپای پاسداران رۆڵی سەرەکی هەیە لە قاچاخچێتیکردن بە نەوتی ئێرانەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، “سوپای پاسدارانی ئێران و ژمارەیەک ئەندامی حکومەتی ئێران و چەند کۆمپانیایەکی خەلیجی رۆڵێکی گەورەیان هەیە لە قاچاخچێتیکردن بە نەوتی ئێرانەوە و بردنی بۆ وڵاتانی سۆماڵ، یەمەن، چین و وڵاتانی دیکە”.

لە راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری چەند دەریاوانێکی شایەتحاڵەوە ئاماژە بەوەکراوە، “چەندین رێگەی جیاواز بۆ قاچاخچێتیکردن بە نەوتی ئێرانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ وڵاتانی کەنداو، لەنێویشیاندا گواستنەوە بە شەو و بەنهێنی لەڕێی ئاوەکانی کەنداو و دەریای عەمان”.

ئەوەش هاتووە، “زۆرێک لە دەریاوانەکان بە باشتری دەزانن لەئاست ئەم قاچاخچێتییەدا بێدەنگی هەڵبژێرن”.

بەپێی قسەی چەند دەریاوانێک کە لەسەر ئەو کەشتییانە و لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کاریان کردووە کە لە قاچاخی نەوتی ئێرانییەوە تێوەگلاون، “کارە نایاساییەکانی ئێران لە ساڵی 2018ەوە لەو کاتەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە چڕبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوەبینیوە”.

واشنتۆن پۆست ئاماژە بەوەشدەکات، “سەرباری قاچاخچێتیکردن بە سوتەمەنییەوە لە شەواندا، رێگەی دیکەی قاچاخیش بەکاردەهێنرێت، بەنمونە ئەو بارهەڵگرانەی بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی ئێران بەکاردەهێنرێن، بەڵگەنامەی ساختەیان لێدەدرێت تا لە خاڵەکانی پشکنین وا دەربکەوێت ئەو سوتەمەنییانە لە عێراق یان ئیماراتەوە هاتوون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا