پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەری نەخۆسخانەی جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، منداڵێک بە سکچوون و ڕشانەوە گیانی لە دەستدا.
ئەمڕۆ شەممە 18ی حوزەیرانی 2022، د. پشدهر عهبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگهیاند، منداڵێکی تەمەن 3 بۆ 4 ساڵان لە چەند رۆژی ڕابردوودا، بەهۆی توشبوون بە پەتای سکچوون ڕشانەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، منداڵەکە لە لایەن کەس و کاریەوە دەرمانی گیایی پێدراوە.
ماوەیەکە لە هەرێم پەتای سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، گومان دەکەن کۆلێرا بڵاو بووبێتەوە.