ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەك بڕیار دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا چەند بڕیارێكی دا، یەكێك لە بڕیارەكان تاپۆكردنی خانووەكانی سنووری شنگالە.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە ساڵی 1975ەوە خەڵكێكی زۆر لە سنووری شنگال خانوویان بەناو نەكراوە، ئەوەش بەهۆی سیاسەتەكانی دەسەڵاتی پێشووی عێراقەوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا رەزامەندی درا لەسەر بەناوكردنی خانوو و كۆمەڵگەكانی خانەسۆر، دووگرێ، بۆرك، كۆهبل، تەل قەسەب، تەل عوزێر، سیپا شێخدری.

هەر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا چەند بڕیارێكی دیكە دران، وەك دامەزراندنی وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پلەی وەزیفی بۆ گرێبەستەكانی سەرجەم وەزارەتەكان دابنرێت، وەك ئەوەی لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا هاتووە و لە نێو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی دارایی 2023 جێگەی دەكرێتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەروەها رەزامەندیدا كە وەزارەتی دارایی (11031) پلەی وەزیفی دابنێت بۆ كردنە هەمیشەیی ئەو كارمەندانەی گرێبەستن و لە كۆمپانیاكانی سەر وەزارەتی نەوت كاردەكەن.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دۆسیەی گرێبەستەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیشی تاوتوێكرد كە ساڵانێكە درێژەی كێشاوە و یەكلانەكراوەتەوە. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر ئەوەی وەزارەتی دارایی 3193 پلەی وەزیفی لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دابنێت بەمەبەستی كردنە هەمیشەیی و ئەوەش ئەو كەسانە دەگرێتەوە پێش 2ی تشرینی یەكەمی 2019 گرێبەستیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا