پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تیمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە تورکیا لە ویلایەتی قەرشەهیر لە ناوەڕاستی وڵاتەکەیدا دوو سەرکردەی دیاری ڕێکخراوی چەکداری داعشی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ هەینی تیمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە تورکیا دوو سەرکردەی دیاری داعشی دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی (ر. هـ) پێشتر پۆستی ئەمیری هەبووە لە شاری تەلەعفەر لە عێراق.
هاوکات، ئەو سەرکردەیەی دیکەی داعش کە دەستگیرکراوە ناوی (ز. هـ)یە و بەرپرسی کاروباری پەیوەندییەکانی داعشە.
دوابەدوای دەستگیرکردنیان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی تورکیا هەستان بە گواستنەوەی دوو ڕاگیراوەکە بەرەو بینای داد لە ویلایەتی قەرشەهیر.