خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت تا پێکهێنانی حکومەت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ سێ شەممە جەختی لەوە کردەوە، خۆپیشاندەران لە مەیدانی خۆپیشاندانەکان ناکشێنەوە تاوەکو پێکهێنانی حکومەت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 28-12-2021 جاسم بەیاتی سەرکردەیەکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەران لە مەیدانی خۆپیشاندانەکان لەم کاتەدا ناکشێنەوە،  بەردەوام دەبن تا کاتی پێکهێنانی حکومەت.

ئاماژەی بەوەشدا، مانەوەی خۆپیشاندەران بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ فشار دەخاتە سەر هێزە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی تەوافوقی.

لە ماوەی ڕابردوودا  چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەوە کردەوە، تێگەیشتنیان هەیە لەگەڵ هێزە سیاسیەکانیتر و سەربەخۆکان بۆ پێکهێنانی کوتلەیەکی پەرلەمانی گەورە، بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتوو پێکبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا