ساڵی ڕابردوو هەناردەی شمەکی ئێرانی بۆ عێراق بەڕێژەی %266 زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەمید سیلاوی، بەرپرسی ئیداری ناوچەی حەوێزە کە سەربە پارێزگای خوزستانە ڕایگەیاند، “لە مانگی ئادار تا مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2021، هەناردەی شمەکی ئێرانی لە دەروازەی جەزابەوە بۆ عێراق بەڕێژەی %266 زیادیکردووە”.

ئەو بەرپرسەی حەوێزە ئاماژەی بەوەکرد، “لە مانگی ئادار تا مانگی کانوونی یەکەمی 2021 بەبەهای 82 ملیۆن و 306 هەزار دۆلار کاڵای نانەوتی لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراون، ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2019 بەڕێژەی %266 زیادیکردووە”.

وتیشی: کاڵاکان لە دەروازەی سنووریی جەزابەوە، کە دەکەوێتە نێوان سنوورەکانی عێراق و ئێران هەناردەکراون.

دەروازەی سنووری جەزابە، لە ساڵی 2009 دەستی بە کار کرد، کە لەڕێیەوە گەشتیاران هاتووچۆی نێوان عێراق و ئێران دەکەن و چەندین بارهەڵگری گواستنەوەی شمەک و کەرەستە و خزمەتگوزاری لەنێوان هەردوو وڵات لەم دەروازەیەوە لە هاتووچۆدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا