تەندروستی لەبارەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنەوە هۆشیاری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی و ژینگە هۆشیاریدا لە بڵاوبونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە شێوەی خۆی گۆڕیوە و بە “ئۆمیکرۆن” ناسراوە.

عەبدولعەزیم مەیسەم عەباس دەستەی ڕاگەیاندنی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای کرد، “ڕێکارە تەندروستیەکان پشتگوێ نەخەن، بەشێوەیەکی گشتی لەکاتی بۆنە و ئاهەنگەکاندا بەتایبەتی ئاهەنگەکانی سەر ساڵ لە چێشتخانەکان، یانەکان، پارک و شوێنە داخراوەکاندا ماسک بەکاربهێنن”.

باسی لەوەش کرد کارمەندانی تەندروستی لەئێستادا پەروەردەیەکی نوێ دەربارەی وەرگرتنی ڤاکسین وەردەگرن، چونکە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی زۆر خێراتر لە دەلتا بڵاودەبێتەوە.

عەبدولعەزیم مەیسەم عەباس جەختی لەوەش کردەوە، چاوەڕوانی بڕیاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو ماوەیەکی لەنێوان ژەمی دووەم و سێیەمدا هەیە، بەشێوەیەک ماوەی نێوانیان لە شەش مانگەوە کەمبکرێتەوە بۆ سێ مانگ، بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا