پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی شلیک ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک دەکات.
شلیک یەکێکە لەو میوانەی خواستێکی زۆری لەسەرە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی شلیک یان شلیکی بەستو یان وشککراو دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی سورێنچک کەمترە بەراوارد بەو کەسانەی نایخۆن.
توێژینەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە، لەکاتی تاقیکردنەوەی خواردنی شلیکی وشککراو لەسەر ئەو کەسانەی مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی سورێنچک هەبووە دەرکەوتووە دوای خواردنی شلیکی وشککراو ئەو مەترسیە زۆر کەمبۆتەوە، چونکە کاتێک شلیک وشک دەبێتەوە و ئاوی تێدانامێنێت ئەوا سوودەکانی دەهێندە دەبێت، لەئەنجامی توێژینەوەکدا دەرکەوتووە شلیکی بەستو یان وشککراو گەشەی خانە شێرپەنجەییەکانی سورێنچک کەمدەکەنەوە کە دەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە.