پارتی تەقە لە كوردانی رۆژئاوا دەكات و قوربانی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كاتی گەشتنی رێپێوانی درێژمەودای گەنجانی رۆژئاوای كوردستان بە دەروازەی سمێلكا، لەلایەن هێزەئەمنییەكانی پارتییەوە گازی فرمێسك رێژ لە دژیان بەكارهێنراو ژمارەیەكیان برینداربوون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوارنیوز ژمارەیەك گەنجی رۆژئاوای كوردستان لە دەروازەی سمێلكا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە برینداركراون.

ڕێپێوانی درێژمەودوای گەنجانی ڕۆژئاوای كوردستان سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە قامیشلۆوە بەرەو سێمێلكا بەدروشمی “وەرن بۆ جەنگی شەرەف” دەستیپێكرد و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە دەروازەی سێمێلكا.

بەپێی زانیارییەکان 15 کەس برینداربوون، کە برینی دوانیان سەختە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا