ئاسایش بازرگانێكی چەك دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی ئاسایش لە رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر، دەستگیركردنی كەسێكیان لە شارۆچكەی حوزمە راگەیاند، كە چەندین چەك و لوغم و فیشەكی پێگیراوە.

ماڵپەڕی فەرمی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لە نوێتری چالاكیدا، هێزەكانی ئاسایش بازرگانێكی چەكیان دەستگیركردوەو لە دانپیانانی یەكەمدا دانی بەوەدا ناوە بازرگانی كردوە بە چەكەوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، پاش لێكۆڵینەوەی‌ تەواوەتی، دەستگیركراوەكە رەوانەی‌ رێكارە یاساییەكان دەكرێت لەگەڵ سەرجەم ئەو چەك و چۆڵەی‌ پێی گیراوە.

لە كۆتایی كانونی یەكەمی رابوردوو، فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ئاسایش لە رۆژئاوای كوردستان، تۆماركردنی 61 دۆسیەی‌ راگەیاند، كە لەساڵی 2021دا تۆماركراون و پەیوەندیدارن بە چەكەوەو ئاشكراشیكرد، لەو چوارچێوەیەدا 168 دەمانچەو 358 پارچە چەكی جۆراو جۆرو 54 نارنجۆك و 1324 فیشەك دەستیان بەسەردا گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا