“پێویستە لە ئێستاوە كورد شەڕی بودجەی 2021 دەستپێبكات”

پۆڵەتیك پرێس:

ئامادەكارییەكان بۆ داڕشتنی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دەستپێدەكات و لە ئێستاشەوە هۆشداری دەدرێت لەوەی كورد خۆی ئامادەبكات بۆ دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارێكی كوردی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: پێویستە كورد بە زوویی خواستەكانی لەناو بودجەدا جێگیر بكات.

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆلەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، لە بودجەی ٢٠٢١ ئەو مادانەی تایبەتن بە هەرێمی كوردستان جارێكی تر هەمووار دەكرێنەوە، ماددەكانی ١٠ و ١١ و ١٢ بە گشتی تایبەتن بە كورد، هەموواركردنیشی پەیوەستە بە نەوت و داهاتی نەوتەوە.

رونیشیكردەوە، پێویستە هەرێمی كوردستان پێشوەخت مەرجەكانی دیاریبكات كە چی دەوێت، بۆ ئەوەی ئێمەش وەك نوێنەرانی كورد شەڕ لەسەر جێگیركردنی بكەین.

وتیشی: پێویستە وەفدی هەرێم بێت بۆ بەغدا، رێكبكەوێت لەسەر بودجەی ٢٠٢١، پێش ئەوەی بودجەكە بێتە پەرلەمان، چونكە كە هاتە پەرلەمان گۆڕانكاری تێیدا ئاسان نییە، پێویستە كورد لە رێی وەزیرەكانیەوە لە حكومەتی عێراق خواستەكانی لە بودجە جێگیر بكات، چەندە جێگیركردنی بەشە بودجەی هەرێم گرنگە ئەوەندەش راستگۆیی هەرێم لە پابەندبوونی بە خاڵەكان گرنگە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ هەوڵێكی شاندی كوردی دیار نییە، بەڵام هێشتاش درەنگ نەبووە، چونكە لەمەودوا داڕشتنەوەی بودجە دەستپێدەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا