200 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم و سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

سبەی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم و واش بڕیارە بەگەشتنی پارەكە موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكرێت.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە میدیاكانی راگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە پارەكە لەلایەن لقی هەولێر بانكی ناوەندیی عێراق دەخرێتە سەر هەژماری دارایی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی چوارشەممەی رابردو نوسراوی رەوانەكردنی 200 ملیار دینارەكە كراوە، بەڵام پێنجشەممە فریانەكەوتون پارەكە بخەنە سەر حیسابی بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بۆیە سبەی یەك شەمە دەخرێتە سەر حساب بانكییەكە.

هاوكات بڕیارە سبەی یەك شەممە، موچەی وەزارەتەكانی، (سامانە سروشتیەكان، گواستنەوەو گەیاندن، بازرگانی‌و پیشەسازیی‌و پلاندانان) دابەشبكرێت.

بەپێی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجەی گشتی 2021 بەغدا مانگانە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات.

مانگانە حكومەتی هەرێم تاوەكو ئەو بڕە پارەیە نەگات بەشێوەیەكی سست موچە دابەش دەكات، هەركات ئەو 200 ملیارە گەشتە هەرێم ئەوا لە چەند رۆژێكی كەمدا موچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەش دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا