هاوپەیمانی عەزم: هیچ هێڵێکی سور نیە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، ئەمڕۆ پێنج شەممە جەختی لەوە کردەوە، هیچ هێڵێکی سور لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسیدا بوونی نیە، ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ هەمووان نزیکەو هیج پەراوێزخستنێک لە پرۆسەی سیاسیدا قبوڵ ناکات.

ئەحمەد ئەلجەبوری(ئەبو مازن) سەرکردەیەکی هاوپەیمانیەکە وتی، هاوپەیمانی عەزم لەهەموو لایەنەکان نزیکە، هیچ پەراوێزخستنێکی پرۆسەی سیاسی قبوڵ ناکات، هەروەها وتیشی هیچ هێڵێکی سور لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسیدا نیەو، هەوڵیش دەدەین هەموو لایەنەکان لەیەک نزیک بکەینەوە.

ئەبو مازن ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هیچ ناوێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان و حکومەت نەخراوەتە ڕوو، پاڵپشتی بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەدەستهاتووی سیاسی دەکەین.

بەپێی لێدوانێکی سالم عیساوی سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم، هاوپەیمانیەکە خاوەنی 34 کاندیدی براوەیەکە لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی یەکەمدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا