درۆنەکانی تورکیا 52 پێگەیان بۆردوومانکرد و رۆژئاوا رۆژێکی خوێناوی بەڕێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممەوە درۆنەکانی تورکیا بەدەیان ئامانجیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامی هێرشەکانیشەوە 18 کەس بوونەتە قوربانی و  زیان بە چەندین کەرتی گشتیی و خزمەتگوزاری گەیشتووە.

چوارشەممەی رابردوو، پاش هێرشەکەی بەردەم باڵەخانەی ئاسایشی ناوخۆی تورکیا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رووداوەکەی بە رۆژئاوای کوردستانەوە گرێدا و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە لە سوریا (رۆژئاوای کوردستان)ەوە راهێنانیان پێکراوە.

تۆمەتەکە لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەر و هێزەکانی شەڕڤانانی هەسەدەوە رەتکرایەوە و تورکیایان تۆمەتبارکردن بە پاساوهێنانەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان.

ئاژانسی نۆرس پرێسی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە بەرەبەیانی دوێنێی رۆژی پێنجشەممەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا نزیکەی 52 بنکە و پێگەی هەستیاری ژیێنەری رۆژئاوای کوردستانیان بۆردوومانکردووە؛ لەناویاندا، 19 پێگەی ژێرخانی ئابووری و22 شوێنی نیشتەجێبوون و 11 پێگەی سەربازی کە 5یان تایبەت بووە بە هێزەکانی سوریا.

بەهۆی هێرشەکانیشەوە، 18 کەس بوونەتە قوربانی کە لەنێویاندا 11 گیان لەدەستدان و 7 بریندار هەن کە دوو لە بریندارەکان سەر بە هێزەکانی حکومەتی سووریا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا