کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی لە نزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتیوانی و پێشوازی لە نزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستانی عێراقی یەکگرتوو دەتوانێت برەو بدات بە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و زیاتریش.

وتیشی، ئەمریکا هاوبەشی پابەندە لە هەوڵی برەودان بە ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، وەکو ئەمریکا پێشوازی دەکەن لە لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی بۆ پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو بەرەو چاکسازی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا