پۆڵەتیک پرێس
لە وەرزی زستاندا بەشێکی زۆری کەسەکان ڕوبەڕووی تێکچوونی میزاج و باری دەروونی دەبنەوە، سیستمی خۆراکی تەندروست و چەند خواردنێک بەتایبەتی ڕۆڵێکی گرنگیان لە باشترکردنی میزاجدا هەیە.
ئەم خواردنانە لە وەرزی زستاندا میزاج باشتر دەکەن:
-هێلکە
هێلکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، پڕۆتین و ماددەی کۆلینی تێدایە کاریگەری ئەرێنیان لەسەر تەندروستی مێشک هەیە، یارمەتی باشترکردنی میزاج دەدات و وزە بە جەستە دەبەخشێت.
-پەنیر
پەنیر بەگشتی و بەتایبەتی پەنیری چیدەر سوودێکی زۆری لە باشترکردنی میزاجدا هەیە.
-ماسی
ماسیەکانی وەک تونە، سەلەمون و جۆرەکانی دیکە یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن، دەوڵەمەندن بە تربتۆفان، پڕۆتین و ئۆمێگا3، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین دی تێدایە لە وەرزی زستاندا میزاج باشتر دەکەن.
-دانەوێلە و چەرەساتەکان
دانەوێڵە و چەرەساتەکان سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ مێشک هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3یان تێدایە یارمەتی میزاج دەدەن و ڕێگری لە خەمۆکی دەکەن.