پۆڵەتیک پرێس
زانایانی ئەمریکی بواری خۆراک سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی کولەکەی زەردیان بۆ تەندروستی خستەڕوو.
پزیشک کریستی گانون پسپۆڕ لەبواری خۆراک باس لەوەدەکات کولەکەی زەرد لە سیستمی خۆراکیدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە، یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڕیشاڵەکانی تێدایە و کالۆری کەمە ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، هەروەها یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات.
کولەکەی زەرد ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی دەدات لە بەکتریا زیانبەخشەکان ڕزگاری بێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پۆتاسیۆمەی ناوی یارمەتی رێکخستنی شلەمەنی و کانزاکانی جەستە دەدات و پارێزگاری لە ڕێژەی پەستانی خوێن دەکات.